top of page
ده‌رباره

من كێم ؟
من كورێكی لادێیم و له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری بارزان ژیان به سه‌ر ده‌به‌م ( شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه لادێیم) ، ژیانێكی ساده و ساكار گوندێك كه له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌موكورتی هه‌یه و ته‌نانه‌ت هیلی ئینته‌رنێتمان زۆر خاوه و له هه‌ندێك شوێن و مالی گونده‌كه شبه‌كه‌ی ئینته‌ر نێت هه‌ر نیه و هێلی موبایلیش نیه، ڕۆژنامه و گۆڤار‌و كتێبی تازه چاپكراو دوای چه‌ندین مانگ مه‌گه‌ر خۆم رێگام كه‌وته شاره‌كان و له بازار به‌ده‌ستم بكه‌ون. دوورم و بێ به‌شم له كـتێبخانه و سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كافی و كۆنفرانسی رۆژانه‌ی شاره‌كان.
به‌داخه‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌تی عیراق و حزبی به‌عس دوور له لادێیه‌كه‌م، له ئۆردووگایه‌كی زۆره‌ملێ و له‌ژێر كۆنترولی توندی حكومه‌تی به‌عسدا و له قوناغه‌كاتی سیاسه‌تی جینۆسایدكردنی بارزانیه‌كان له دایكبووم.
ته‌مه‌نم كه‌متر له سالێك بوو باوكم له گه‌ل هه‌شت هه‌زار پیاوی بارزانی له لایه‌ن سه‌دام حوسێن و حزبی به‌عس و پۆلیسی جینۆسایدی ده‌وله‌تی عێراق له سالی 1983 جینۆسایدكراوه. ئێستاشی له گه‌لدا بێت نازانم باوك چییه‌و به‌دوای رامانی باوكدا ده‌گه‌رێم.
به‌كۆله‌مه‌رگی و به‌هیمه‌تی دایكی شێره‌ژن توانیم درێژه به‌خوێندن بده‌م و له زانكوی سه‌لاحه‌دین كولیژی ئه‌ده‌بیات له به‌شی كۆمه‌لناسی بروانامه‌ی به‌كالوریوسم به‌ده‌ستهیناوه.
ئێستاش:
- توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پیشكه‌وتووم. (ده‌یان توێژینه‌وه‌م ئه‌نجامداوه).
- نووسه‌رم و (40 )كتێبی چاپكراوم هه‌یه، هه‌ر هه‌موویان تایبه‌تن به جینۆساید و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌كان.
- به‌ریوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی بارزانم.
- سه‌ر‌په‌شتیاری گۆڕستانی بارزانیه جینۆسایدكراوه‌كان و مۆنومێنتی بارزانیه جینۆسایدكراوه‌كان ده‌كه‌م (به‌لگه و و وێنه و دیكۆمێنت و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و جل و به‌رگانه‌ی له گۆره به‌كۆمه‌له‌كان ده‌رهێنراون) و رۆژانه له پێشواژی میوانان و مرۆڤدوستانداین.
- خاوه‌ن ئه‌رشیفێكی زۆری وێنه و به‌لگه و دیكومێنت و كتێبی تایبه‌ت به‌جینۆساید و تاوانه‌كانی ترم.
- چالاكوان له بواری ئه‌نفال و كۆمه‌لكوژی و قوربانیانی جینۆساید و شه‌هیدان و جینۆسایدی كورد و كوردستان.
...........
رێبوار ڕه‌مه‌زان بارزانی
گوندی بازێ - ده‌ڤه‌ری باررزان
bottom of page